ژنێكی دووگیان لەژێر داروپەردووی رووخاودا منداڵەكەی بوو و خۆی مرد

ژنێكی دووگیان لەژێر داروپەردووی رووخاودا منداڵەكەی بوو و خۆی مرد

پەیامی کورد... ژنێكی دووگیان لەژێر داروپەردووی رووخاودا منداڵەكەی بوو و خۆی مرد


لەنێو ئەو كارەساتەی بەسەر باكووری سوریادا هاتووە بەهۆی بومەلەرزەوە، ژنێكی سوری منداڵە ساواكەی لەژێر داروپەردووی رووخاودا لەدایكبوو، بەڵام خۆی نەیتوانی درێژە بە ژیان بدات.

چالاكوانان و رۆژنامە جیهانییەكان هەواڵی لەدایكبوونی ساواكەیان بڵاوكردەوە و ئاشكرایانكرد لە ناوچەی حەلەب بووە، یەكێك لەو ناوچانەی بومەلەرزەكەی شەوی پێشووتر كاری لێكردووە.

گرتەیەكی ڤیدیۆیی یەكێك لە كارمەندانی بەهاناوەچوون نیشاندەدات كە منداڵەكە دەردەهێنێت و بەخێرایی بۆ فریاكەوتنی دەیگوازێتەوە.


بەپێی وتەی چالاكوانان رووداوەكە لە شارۆچكەی جندیریس بووە و خێزانی منداڵەكەی لە دێرلزور-ەوە ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.

ئاشكراشیانكرد، جگە لەو ساوایە، دایكی و سەرجەم ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە 6ی شوبات تائێستا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا، هەروەها برینداربوون و ئاوارەبوونی دەیان هەزاری دیكە لە كەشی سارد و بێ ماڵیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە