پەیامی کورد … یۆنان لەمەوبەدوا ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە دەچنە وڵاتەکەی وەر ناگرێت
نوتیس میتراکیس، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان، رایگەیاند، چیتر داوای مافی پەنابەرێتی ئەو کۆچبەرانە وەرناگرێت، کە لە رێگەی تورکیاوە دەگەنە یۆنان.
راشیگەیاند، پابەندکردنی تورکیا وەکو وڵاتی سێیەمی پارێزراو بۆ کۆچبەران هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نایاسایی کۆچبەران و رێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
ھاوكات، وەزارەتەکانی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ئەنجومەنی یاسادانانی یۆنان، تورکیا بە وڵاتێکی سێیەمی پارێزراو بۆ کۆچبەران پێناسە دەکات و یاساکە بەسەر پەنابەرانی سووریا، ئەفغانستان، پاکستان، بەنگلادیش و سۆماڵدا جێبەجێ دەکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە