پەیامی کورد... ژنێکی ڕۆژنامەنووس لە تورکیا سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
سەدەف کاباش، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی تورکیا بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
داواکاری گشتیی تورکیا، داوای لە دادگای تورکیا کردووە کە «سەدەف کاباش» ڕۆژنامەنووس و بێژەری تەلەڤزیۆن، بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە و هەروەها وەزیرانی تورکیا سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا بسەپێندرێ.
دادگای تورکیا مانگی ڕابردوو حوکمی دەستبەسەرکرانی کاتی «کاباش» ڕۆژنامەنووسی ٥٢ ساڵەی بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان دەرکردبوو و بەپێی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی تورکیا بێڕێزیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیە سزای یەک ساڵ تا ٤ ساڵ بەندکرانی هەیە.
داواکاری گشتیی تورکیا هەروەها «کاباش» ی بە بێڕێزیکردن بە «سلێمان سویلوو» وەزیری ناوخۆ و «عادل قەرە ئیسمائیل ئۆغڵۆ»، وەزیری ڕێگاوبان تۆمەتبار کردووە و لەسەر یەک داوای ١١ ساڵ بەندکرانی بۆ ناوبراو لە دادگای تورکیا کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە سەدەف کاباش لە وتووێژیدا لە تەلەڤزیۆنی» تێلی ١» ی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرتووە و هەروەها قسەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کردووەتەوە.
پێویستە بگوترێت کە بەرپرسانی قەزایی وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە کە ئەردۆغان بووەتە سەرۆککۆماری تورکیا زیاتر لە ١٦٠ پەروەندەیان لە بەرامبەر بیڕێزیکردن بە سەرۆککۆمار لەو وڵاتە پێک هێناوە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٦٢٥ سزای بەندکران بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان لە دادگاکانی تورکیا دەرکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە