پەیامی کورد... نیو ملیۆن ئاوارەی ئۆکراینی گەڕانەوە وڵاتەکەیان
وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا ڕایدەگەنێت، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارەی ئۆکراینی گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
پاش ئاوارەبوون و دەربەدەربوونی ملیۆنان ئۆکراینی لە دەستپێکی بەرپابوونی جەنگی ڕووسیا بۆسەر وڵاتەکەیان، دوێنێ یەکشەممە، ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەدا، لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارەی ئۆکراینی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
هاوکات، کۆمیسیۆنی باڵا بۆ کاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند «نزیکەی 205 هەزار کەس کە دانیشتووی ئۆکراینا بوون و بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون، لەو وڵاتە هەڵهاتوون و هەوڵی گەڕانەوەیان داوە بۆ زێد و نیشتمانی خۆیان».
ئەمە لە کاتێکدا، هەر لە سەرەتای بەرپابوونی جەنگەکەوە زیاتر لە دە ملیۆن ئۆکراینی ناچار بە ئاوارە بوون کران و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت، کە ڕێژەی چارەکێک لە دانیشتووانی وڵاتەکە پێک دەهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە