پەیامی کورد … ژنێکی ئێرانی وەکوو جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرا
ژنێکی بەرەچەڵەک ئێرانی، دهبێته راوێژکاری یەکەمی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، له تویتێكیشدا ئافرهته ئێرانییهكه خۆشحاڵی خۆی دهردهبرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئارین تەباتەبائی بەرەچەڵەک ئێرانی، بە راوێژکاری یەکەمی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی دامەزراند.
لهلایهن خۆشییهوه، ئارین تەباتەبائی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیکردن بە ئیدارەی جۆ بایدن و کامالا هاریس دەربڕی.
جێگهی باسه، ئارین تەباتەبائی بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستەکانی جەنگ لە زانکۆی کینگز کۆلیج لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەدەستهێناوە، کچی جەواد تەبابەتائی، توێژەری بواری فەلسەفە و سیاسەت و مامۆستای زانکۆی تارانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە