پەیامی کورد ... کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەی بودجەی بەرگری پەسەند کرد
د ئەمڕۆ سێشەممە کۆنگرێسکی ئەمریکا دەنگی یاسایی بۆ رەتکردنەوەی ڤیتۆکەی ترەمپ کۆکردەوەو بودجەکەی وەک خۆی پەسەندکرد کە خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگری بە ٧٤٠ ملیار دۆلار خەملێندراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە و ٢٣ی ئەم مانگە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پڕۆژەبودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڤیتۆکرد و گەڕاندییەوە بۆ کۆنگرێس.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە بەدەنگی ٣٢٢ دەنگی بەڵێ و ٨٧ دەنگی نەخێر ڤیتۆی سەرۆکی ئەمریکای بۆ بودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە بودجەکە بە ٧٤٠ ملیار دۆلار خەملێندراوە و لەناویدا نوێکردنەوەی سزاکانی چین و روسیاش جێگیرکراوە.
پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدات و بەشێوەیەکی فەرمی دەخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
٢٣ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی ڤیتۆکردنی پڕۆژەکە رایگەیاند، پڕۆژەبودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) سەرکەوتو نیە لەگرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی نەتەوەیی و پێچەوانەی هەوڵەکانی ئیدارەکەیەتی بۆ گەیشتنی وڵات بە پلەی یەکەم لە ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە