چۆنیەتی هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەی موستەفا کازمی !!!

چۆنیەتی هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەی موستەفا کازمی  !!!

پەیامی کورد     ...    چۆنیەتی هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەی موستەفا کازمی !!! 

مسته‌فا كازمى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عیراق ئاشكرایكرد، كابینه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنى وه‌زیره‌كانى مه‌رجی ده‌ستپاكى و تواناى له‌به‌رچاوگرتوه‌، ئه‌ركى سه‌ره‌كیشى دورخستنه‌وه‌ى عیراقه‌ له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان.
كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندنكارى عیراقى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌ركى ئه‌و دوورخستنه‌وه‌ى عیراقه‌ له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆى جدى دیكه‌ن له‌سه‌ر سروشتى بونیان له‌ عیراقدا، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ عیراق نه‌بێته‌ مه‌یدانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى حسابات، هه‌روه‌ها كارى جدیش ده‌كه‌ن بۆ كرانه‌وه‌ى عه‌ره‌بى و ئیسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستییان به‌كارى جدی هه‌یه‌.
وتووشیه‌تی "ناوى وه‌زیره‌كان ئاماده‌ن و له‌ئێستادا له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ له‌ناو په‌رله‌مان به‌ زووترین كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ده‌ست به‌ كاركردن بكه‌ین، وه‌زیره‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستپاكى و توانا دیاریكراون".
راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌وه‌شى روونكردوه‌ته‌وه‌، كارى له‌پێشینه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ئابوورییه‌، كه‌ به‌هۆى دابه‌زینى زۆرى نرخى نه‌وته‌وه‌ درووستبوه‌، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ ڕێوشوێنى به‌هێز و جدى هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ڤیرووسی كۆرۆنا و ده‌ستكردن به‌ ڕێوشوێنه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ خێراترین كات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە