ناتانیاهوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرینگی لەگەڵ پۆمپێئۆ ئەنجامدا

ناتانیاهوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرینگی لەگەڵ پۆمپێئۆ ئەنجامدا

پەیامی کورد    ...    ناتانیاهوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرینگی لەگەڵ پۆمپێئۆ ئەنجامدا

ناتانیاهوو لەگەڵ پۆمێئۆ دەربارەی ئێران و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ووتووێژێکی گرینگیان ئەنجام دا .

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بێنیامین ناتانیاهوو لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ ، بە تایبەتی لە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، بە هۆی هەنگاوەکانی وولاتەکەی لە دژی دادگای دیوانی کەیفەری نێودەوڵەتی ، لاهە سوپاسی خۆی راگەیاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و ڕووداوەکانی ناوچەکە قسە و باسیان ئەنجامدا و هەروەها لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەربارەی دیوانی نێودەوڵەتی کەیفەری ئەو پەڕی سوپاسی خۆی ڕاگەیاند .

پێشتر فاتۆ بێنسۆدا ، دادستانی دیوانی کەیفەری نێودەوڵەتی لاهە لە دێسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ ووتی کە بە نیازە لێکۆڵینەوەیەکی تەواو دەربارەی جەنایاتی شەڕ کە ئیسرائیل لە سەرزەوینەکانی فەلەستین ئەنجامی داوە ئەنجام بدات . ناتانیاهوو ئەم بڕیارەی بێ بنەما و زاڵمانە ناو برد و ڕۆژی یەکشەممە ووتبووی کە من بە سەرۆککۆمار دۆناڵد ترامپ و هەروەها مایک پۆمێئۆ بۆ هەولی زیرەکانەیان دەربارەی پەسەند کردن و سەپاندنی گەمارۆ لە دژی دادگای کەیفەری نیودەوڵەتی فاسد و دژمن پیرۆزبایی دوڵێم . ناتانیاهوو هەروەها ووتی : دیوانی کەیفەری نێودەوڵەتی تۆمەتی بێ بنەما و بێ ناوەڕۆکی یان بە ئیسرائیلەوە دەچەسپێنێت و هاوکات ڕای زاڵمان دەردەبڕێت لەوانەش ئەوەی ژیان کردنی یەهوودییەکان لە سەرزەوینی دیرۆکی و مێژوویی ئەوان بە جەنایەتی سەڕ ناو دەبات . ئەمە گاڵتەئامێز و پێکەنینە . ئەم دادگایە دەبێ لە کارەکانی خۆی شەرمەسار بێت . جارێکی دیکە لە ئەمریکا بۆ ڕاوەستان لەگەڵ عەدالەت و ڕاستی سوپاسگوزارین " .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە