نەتەوەیەکگرتووەکان: بە هۆى شەڕى ڕووسیاوە نزیکەی ١٢ ملیۆن ٨٠٠ ھەزار کەسى مەدەنی ئۆکراین یان جێ هێشتووە

نەتەوەیەکگرتووەکان: بە هۆى شەڕى ڕووسیاوە نزیکەی ١٢ ملیۆن ٨٠٠ ھەزار کەسى مەدەنی ئۆکراین یان جێ هێشتووە
پەیامی کورد    ...   نەتەوەیەکگرتووەکان: بە هۆى شەڕى ڕووسیاوە نزیکەی ١٢ ملیۆن ٨٠٠ ھەزار کەسى مەدەنی ئۆکراین یان جێ هێشتووە

ناوەندى مافى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر شەڕى نێوان ڕووسیا و ئۆکراین، ڕاگەێندراوێکیان لەسەر حاڵ و دۆخى خەڵکى ئۆکراین بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیە بوو:

لە سەرەتاى شەڕەکەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن ٨٠٠ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی بەھۆی ھەڕەشەی جەنگ لە ئۆکراین ماڵ و حاڵیان جێ ھێشتووە و ئاوارە بوونە.

تا ئێستا ٣٢٨٠ هاووڵاتى مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و ٣٤٥١ کەسی مەدەنیش بریندار بوون.

زۆربەی هاووڵاتییە مەدەنییە کوژراو و بریندارەکانیش بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکان، تۆپباران و ھێرشی مووشەکییەکانى ڕووسیاوە گیانیان لە دەست داوە.

بەم ژمارەیەش ٧ ملیۆن ٧٠٠ ھەزار کەسی هەر لە نێو ئۆکراین ئاوارە بوونە و ٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسەکەى تر ئاوارتەى دەرەوەى ئۆکراین بوونە و ڕوویان لە ووڵاتانى دراوسێ کردووە.

بۆیە نیگەرانین بەرامبەر بە زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانی ئۆکراین.

دەروونی بەشێکی زۆر لەو ھاووڵاتییانە خراپە و پێویستیان بە پشتیوانی بەپەلە و راوێژکاری دەروونی ھەیە.

پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی زیاتری ئەو ھاووڵاتییە مەدەنیانە بکات کە ناچاری ووڵاتەکەیان جێ ھێشتووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە