نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لەلایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لەلایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن

پاش هێرشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر سوریا و هەڕەشەی بەرپەرچدانەوەی لەلایەن سوریا و ڕوسیاوە، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەهەموو لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن.

لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، کە نزیکەی (١٠٠ بۆ ١٢٠) مووشەک ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی سوریا کراون.

هەروەها چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش، باس لەهێرشی مووشەکی سوریا دەکەن، بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٤)ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهاوکاری فەرەنسا و بەریتانیا، هێرشی سەربازیمان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سوریا دەست پێکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە