نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان شەش بنەمای بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق دەستنیشانکرد، راشیگەیاند، بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 20%ـە.

مەهدیب عەلاق راوێژکاری سندوقی نیشتەجێوونی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، “ڕێژەی هەژاری لە عێراق لە ساڵی 2007دا گەیشتە 23%، ئەو ڕێژەیە لە پێنج ساڵی دواتردا بۆ 19% کەمبووەوە، بەڵام لە ساڵی 2014 و 2015 جارێکی دیکە هەڵکشا.

بەپێی سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2019دا کە دوایین ڕووپێوی کراوە ڕێژەکە گەیشتووەتە 20%.

هه‌روه‌ها ڕێکخراوەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پلانێکی 12 مانگی بۆ دیاریکردنی هێڵێکی هەژاری لە عێراق جێبەجێدەکەن لە پێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا.

مەهدیب عەلاق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویستە دۆخی خوێندن، تەندروستی، چاودێریی کۆمەڵایەتی، دانیشتووان، ژینگە چاکسازیی تێدابکرێت، هەرکاتێک ئەم بوارانە چاکسازییان تێداکرا دۆخی هەژاریش لە عێراق بەرەو باشبوون دەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە