نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە هۆشداری دەدات

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد... نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە هۆشداری دەدات


نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین ڕایدەگەیەنێت مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئێستادا زیاترە لە هەر کاتێک لە قووڵایی جەنگی ساردەوە،ئاماژە بەوەش دەكات، جەنگی ئۆکراینا نوێنەرایەتی توندترین نموونەی ئەو مەترسییە دەکات.

دەنگی ئەمریکا دەكاتەوە ئیزومی ناکامیتسۆ، نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین ڕایگەیاندوە: مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئێستادا زیاترە لە هەر کاتێک لە قووڵایی جەنگی ساردەوە.

وتوشیەتی: جەنگی ئۆکراینا نوێنەرایەتی توندترین نموونەی ئەو مەترسییە دەکات.

لێدوانەکەی ئیزومی ناکامیتسۆ لەکاتێکدایە رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ئاشكرایكردبوو: كە گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ناستراتیجی لە ناو خاکی بیلاروسیا تا مانگی تەمموز.

نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیشی كردووە: نەبوونی گفتوگۆ و هەرەسهێنانی رێککەوتننامەکانی داماڵینی چەک و کۆنترۆڵکردنی چەک لەگەڵ قسەی مەترسیدار و هەڕەشەی پەردەپۆشکراو دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئەتۆمی.

ئەوەشی خستەڕوو: کاتێک باس لە پرسەکانی پەیوەست بە چەکی ئەتۆمی دەکرێت، پێویستە هەموو دەوڵەتەکان خۆیان لە گرتنەبەری هەر کارێک بەدوور بگرن کە ببێتە هۆی پەرەسەندن.

شایەنی باسە ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕوسیا لە وتارێکی ساڵانەیدا بۆ یاسادانەران و بەرپرسانی حکومەت هەڕەشەی کرد کە وڵاتەکەی دەتوانێت میوانداری مووشەکی ئەتۆمی نێوان کیشوەرەکانیش بکات لەسەر خاکەکەی جگە لەو چەکی ئەتۆمی تاکتیکییەی کە روسیا بڕیاری داوە لەوێ جێگیر بکات.

باسی لەوەش كردبوو: چەکی ئەتۆمی مۆسکۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی بێلاڕوسیا، لەکاتێکدا وڵاتەکەی لە ژێر هەڕەشەی رۆژئاوادایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە