پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی ئاڵۆزی عێراق هاتە دەنگ
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" لەسەر دۆخی بەغدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەشێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە، بەڵام لەوە گرنگتر پابەندیی دەستووری و ڕێزگرتنە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت
یۆنامی لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە ٢٣-٨-٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەشێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە. لەوەش گرنگتر پابەندیی دەستووری و ڕێزگرتنە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت کە پێویستە بێ هیچ گیروگرفتێک کاری خۆیان بکەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق ئەنجام بدەن."
ڕۆژی (سێشەممە ٢٣-٨-٢٠٢٢) ژمارەیەکی لە لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق خێمەیان هەڵدا و مانگرتنیان ڕاگەیاند، هاوکات چەند داوایەکیشیان ئاراستە کرد کە یەکەمینیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیانە، هەر بەو هۆیەوە، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کاری سەرجەم دادگاکانی لە عێراق هەڵپەسارد.
لە ئێستادا، هەر دوو دامەزراوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری لە عێراق کارەکانیان ڕاگیراوە و تەنیا ئەنجوومەنی وەزیران وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر کارەکانی بەڕێوە دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە