پەیامی کورد ... دژایەتی مۆسکۆ بەرامبەر واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە جیاتی بەرجام
مۆسکۆ پێشنیاری واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە جیاتی بەرنامەی گشتگیری هاوڵی هاوبەش یاخود بەرجام ڕەت کردووەتەوە .
بە پێی هەواڵ و زنایرییەکان میخائیل ئۆلیانۆف ، نوێنەری هەمیشەیی فێدراسیۆنی ڕووسیا لە سازمانی نێودەوڵەتی لە ڤیەننا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : هیچ پێویستییەک بە ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا نییە .
ئەم دیپلۆماتە ڕووسە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تویتەر نووسی : جێبەجێ کردنی بەرجام کارێکی گرینگ و پێویستە و دواتریش پڕۆتۆکۆڵی کۆتایی لەگەڵ پێداوچوونەوەی بەرفراوان و قووڵ لە ڕێگای ئاژانسی ووەزەی ئەتۆمییەوە ، متمانەی پێویست سەبارەت بە ناوەڕۆکی تەواوی ئاشیانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستەبەر دەکات
بیرۆکەی ڕێکەوتننامەی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکاوە داڕێژراوە و خراوەتە بەر باس ، کە بەرجام ی بە خراپترین ڕێکەوتننامەیەک کە ویلایەتەیەکگرتووەکان تاکوو ئێستا خۆی لەگەڵ لێکداوەتەوە ناو برد و لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ دا لەم ڕێکەوتننامەیە دەرچوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە