پەیامی کورد... ئێران دهستگیركردنی گروپێکی گەورەی مۆساد ڕادهگهیهنێت
میدیاکانی ئێران بڵاویانكردهوه، گروپێکی سەر بە ئیسرائیل لەناو دەزگا هەستیارەکانی وڵاتەکەدا دهستگیركران
ئهمرۆ پێنج شهمه 31_ی ئاب_ی 2023 میدیاکانی ئێران لەزاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاوكرایهوه:" لە دەزگاکانی دروستکردنی مووشەک، ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان، گروپێکی تێکدەر دەستگیرکراون کە سەر بە هێزەکانی ئیسرائیل بوون".
باسی لهوهش كردووه" دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران بە هاوبەشی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە و لە رێگەی پلانێکی جدییەوە توانیان رێگری لە هەوڵێکی تێکدەرانەی ئەو گروپە بکەن".
ئهوهش خراوهتهروو" گروپەکە لەژێر رێنمایی راستەوخۆی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلیدا ئیشیان کردووە و هەوڵیانداوە پارچە ئامادەکراوەکانی مووشەکە بەرهەمهێنراوەکان بگۆڕن بۆ تەقەمەنی و بە بەرهەم و کارمەندەکانی ئەو دامەزراوانەدا بیانتەقێننەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە