پەیامی کورد ... یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانی به كۆرۆنا له‌نێو ستافی واشینتۆن تۆماركرد .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه له‌نێو ستافه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوهبه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه له واشینتۆن تۆماركراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ویلیا‌م واڵته‌رز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندرووستی بۆ ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی وت: "كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو گیانی له ده‌ستداوه".
راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه خزمه‌تگوزارێكی مه‌ده‌نی بوه و دوو هه‌فته خۆی كه‌ره‌نتینه كردبوو و نه‌چووەته ئۆفیس.
تائێستا پێنج كارمه‌ندی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه، سێ كه‌سیان له ستافی به‌شی ئه‌ركه‌كانی ده‌ره‌وه كاریان كردوه و یه‌كێكی دیكه‌یان به‌ڵێنده‌رێك بوه له نیویۆرك كاری كردوه و هه‌فته‌ی رابردوو گیانیله‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە