پەیامی کورد ... ئەندی ئۆگلێس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا : "نیگەرانین لە نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان"
ئەندی ئۆگلێس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەوانی کوردستانی ڕاگەیاند، نیگەرانن لە کۆنترۆڵکردنی ئێران بەسەر عێراق و نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان.
ئۆگلێس باسی لەوەش کرد، کە پێویستە وەک پێشتر پەیوەندییەکان لەگەڵ کورد بەردەوام بن و پشتیوانی لە کورد بکەن. ئۆگلێس بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:
دەشڵێت: "زۆر گرینگە بەردەوام بین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و وەک جاران پشتیوانیان لێ بکەین". من نیگەرانم لە هەژموونی ئێران و سنووردارکردنی ئێستا و پڕۆسەی بوودجە.
وەک کۆنگرێسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەم لەسەر ئەوەی کە دەتوانین چی بکەین بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان. ئەمریکا پشتگیری لە دیموکراسی و ئازادی دەکات لە هەموو جیهاندا. ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە چۆن بتوانین پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین، چۆن بتوانین دۆخی پێکهاتەکانی کوردستان باشتر بکەین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە