پەیامی کورد ... چەندین مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەهەژێنێت
نیوە شەوی ئەمشەو مووشەکگەلێک بەرەو ناوچەی سەوز و هەروەها بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە بەغدا کەتنە خوارەوە .
هەروەها ، فرانس پرێس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی ڕاپۆرتیداوە کە زەنگی هۆشداری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە کار کەوتووە . بەڵام ئەم ئاژانسە هەواڵیە دەستنیشان ناکات کە چەند مووشەک هاوێشتراوە و چ ئامانجگەلێکیان پێکاوە .
لە لایەکی دیکەوە ، بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکییەوە ، لە بەغدا بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی کەوتە بەر هێرشی مووشەکییەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە