ئیندیپیندینت : دەوڵەتی ترامپ تینووی شەڕ لەگەڵ ئێران ە

ئیندیپیندینت  :  دەوڵەتی ترامپ تینووی شەڕ لەگەڵ ئێران ە

پەیامی کورد      ...    ئیندیپیندینت  :  دەوڵەتی ترامپ تینووی شەڕ لەگەڵ ئێران ە .

تووندڕەوەکانی ئەمریکا ، بە ئاگاداری لەوەی کە ئەگەری سەرکەوتنی جۆ بایدن لە نۆڤەمبەردا ، هەوڵە ناکامەکانی خۆی دوو بەرامبەر کردووە تا بەڵکوو پێش ڕۆیشتنی ترامپ ، ئاگری تێکهەڵچوون لەگەل ئێران هڵبکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە  ئیندیپیندینت ەوە لە حاڵێکدا کە دونیا دەرگیری بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆرۆنایە سیاسەتی دەرەکی هێرش بەری ترامپ لە دژی ئێران کۆتایی نایەت . هەموو جیهان بە تایبەتی ئەورووپا بە دوای پاراستنی بەرجام و کراوە هێڵانەوەی درگاکانی دیپلۆماسی و ووتووێژە لە حاڵێکدا تووندڕەوەکانی ترامپ بە دوای دەست پێکردنی دەرگیرییەکی سەربازی دیکەن لە ناوچەکەدا . سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا لە دانیشتنی نوێکردنەوەی گەمارۆکانی چەک و چۆڵی ئێران لە شەورای ئەمنییەت شکستی هێنا بەڵام بەردەوامە لە لێدانی گورزی بەهێز لە ئێران .

بازەکانی ترامپ بە دوای ناسەقامگیر کردنی ئێرانن ، تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ئێران زۆر جێگای گومانن و دوور نییە کاری کەسانی خراپەکار بێت کە نیازی ئەوەیان هەیە ئێران نا سەقامگیر بکەن و ئەم وولاتە ناچار بکەن کاردانەوەی تووندیان هەبێت . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە