پەیامی کورد ... سارا ساندێرز ووتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند : بڕیاردراوە بەشێک لە سەبازانى ئەمریکا لە خاکى سوریا بۆ ماوەیەکى کاتى بهێڵرێنەوە کە خۆى لە نزیکەى 200 سەرباز دەبینێتەوە.
بە ووتەى ساندێرز ئەو 200 سەربازە دابەشدەکرێن بۆ دو ناوچە، بەشێکیان لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى سوریا و بەشەکەى دیکەشیان لە ناوچەى ئەلتەنف نزیک سنوورى عێراق -ئوردن جێگیردەکرێن.
لە ئێستادا 2000 سەربازى ئەمریکى لەناو خاکى سووریادان و لە 19 ى کانونى دوەمى ساڵى رابردوە، دۆنالد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوەى سەربازانى ووڵاتەکەى لە سووریا، ئەوەش کاردانەوەى تووندى ناوخۆیی و دەرەکى بەدواى خۆیدا هێنا و چەند بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکى لەوانە وەزیرى بەرگرى ئەمریکا دەستیان لەکارکێشایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە