پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆبێرت پاڵادینۆ ڕایگەیاند ئێمە ئەرتەشەکەمان لە سووریا دەکشێنینەوە بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " .
پلادینۆ لە کۆبوونەوەی خۆی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان دا ووتی : ئەو کاتەی کە هێزەکانی ئێمە لە سووریا بە شیەوەیەکی ئەمنی دەکشێنینەوە کە هیچ کەسێک نەتوانێ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " کە پێکهاتەکانی کوردی " یەپەژە " کە لە ناو هەسەدە دایە هەروەها .
پلادینۆ لە سەر هێزی ئەرکە هاوبەشەکان کە وەزیر تورکیا چووش ئۆغلۆ ووتبووی کە ئەوان لە سەر پێکهاتنی ئەوە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتنیان کردووە ووتی : " من سەبارەت بە ئەرکی هێزی هاوبەش هیچ شتێکمان نەبیستووە ، بۆیە ناشتوانم لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ."
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتاییدا لە سەر باس و خواستی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی ش ڕایگەیاند " ئەمریکا مەترسییەکانی تورکیا لە بواری ئەمنییەتی دا جیددی وەردەگرێت لە سەر ئەم بابەتە ئێمە لەگەڵ تورکیا لە دانووستاندنێکی چالاکانەداین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە