پەیامی کورد ... جۆنسۆن : دەبێ ئامادەی دەرچوون بە بێ ڕێکەوتننامە بین لە یەکیتی ئەورووپا
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە کۆمپانیا و کەسب و کارەکانی ئەو ووڵاتەی ڕاگەیاند و ووتی ئامادەی دەرچوونی بێ ڕێکەوتننامەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا بن .
مێرکڵ یش لە کاردانەوە بەم قسانەی جۆنسۆن ڕایگەیاند و ووتی یەکیتی ئەورووپا ئامادەی ووتووێژ کردنە لەگەل بەریتانیا دەربارەی پەیوەندی لە دوای دەرچوونی لە یەکیتی ئەورووپایە .
گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ووتی : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بینەری ڕووناکییەک بووین بەڵام سێبەرگەلێکیش بوونیان هەیە . ڕێکەوتننامە نابێ بە هەر بەهایەک بێت .
مێرکڵ هەروەها هەواڵیدا کە دانیشتنی دواتری سەرانی یەکیتی ئەورووپا کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە بەرلین بەڕێوە بجێت بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە هەڵدەوەشێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە