پەیامی کورد... ئەنجامی كۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا ڕاگەیەندرا
ئەنجامی كۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا ڕاگەیەندرا و بەپێی ئامارەكانیش رێژەیی بەشداریكردن نزیكەی 85% بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-6-2023 دەزگای هەڵبژاردنی تورکیا، ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری راگەیاند، بەپێی ئەنجامی کۆتایی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، 27 ملیۆن و 834 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (52.18%)،کەمال کلیچدارئۆغلو 25 ملیۆن و 504 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (47.82%)".
بەپێی ئامارەکانی دەزگای هەڵبژاردن، بەشدارییکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی گەڕی دووەم گەیشتووە لە 84.15%.
وابڕیارە هەر ئەمڕۆ، لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بۆ رۆژنامەی فەرمی ڕەوانەبكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە