پەیامی کورد ... ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەڵبژاردنەكانی عێراقی دیاریکرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی ڕۆژێكی دیكەی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان دیاریكرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بەرواری (١٠/١٠/٢٠٢١) وەك ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان دیاریبكات.
دیاریكردنی ئەو ڕێکەوتە لە كاتێكدایە، پێشتر بڕیاربوو ١٦/٦.٢٠٢١ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی كۆمسیۆن و چەند لایەنێكی سیاسی بەروارەكە دواخرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە