ئەنجوومەنی ئاسایش دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ هاتە دەنگ

ئەنجوومەنی ئاسایش دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ هاتە دەنگ

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایش دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ هاتە دەنگ

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ هاتە دەنگ و پشتیوانیی عێراق دەکات.

کاردانەوەکانی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ بەردەوامن، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشەکەی ئیدانەکرد و دەڵێت، «وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش سەرەخۆشی و دڵنەوایی خۆیان دەگەیەنن بە کەسوکاری قوربانییەکان و هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانیاندا».

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، هانی هەموو وڵاتان دەدات چالاکانە هاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن بۆ بەهێزکردنی لێکۆڵینەوەکان. هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق و یەکپارچەیی و سەلامەتیی خاکەکەی و پرۆسەی دیموکراسی و پێشخستنی.

هاوکاتی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتان لە دژی تورکیا پشتیوانیی عێراق دەکەن و ئەوەش بڕیاری عێراق بەهێز دە کات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە