پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە رێگەپێدانی هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دواین بڕیاریدا رایگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکانی خۆپارێزی بڕیاردراوە دیپلۆماتکارانی بیانی، هێزی هاوپەیمانان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی و نەوت ئاسانکاری هاتووچۆیان بۆ بکرێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ رۆژی ١٦ حوزەیران دەرچوە و واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، لە بڕیارەکەدا ئاسانکاری هاتووچۆ بە گوێرەی پێویستی و بە هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ شەش لایەن و چین و توێژکراوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، هاتووچۆی دیپلۆماتکارانی بیانی، هێزی هاوپەیمانان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی و نەوت بە گوێرەی ئەرک و پێویستی ئاسانکارییان بۆ دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە