نوێترین هەڵوێستی سودانی دەربارەی هێرشەکانی سەر عێراق

نوێترین هەڵوێستی سودانی دەربارەی هێرشەکانی سەر عێراق

پەیامی کورد... نوێترین هەڵوێستی سودانی دەربارەی هێرشەکانی سەر عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراقڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر سەروەری عێراق ڕەتدەکەینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 22_ی كانونی دووه‌م_ی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کایسی ئۆلۆنگرین، وەزیری بەرگری هۆڵەندا کرد و تێیدا باسیان لەو دۆسێیانە کرد کە بڕیارە سودانی لە میانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ هۆڵەندا تاوتوێان بکات.

هه‌روه‌ه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا هاوکاری عێراقی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

سودانی سەبارەت بەو هێرشانەش کە لە وڵاتانی دراوسێوە دەکرێنە سەر عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،لەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر خاك و سەروەریی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دووپاتیشیکردەوە کە پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەو ڕاویأکارە بیانییانەی لە عێراقدا کاردەکەن.

وتیشی، کە حکومەتی عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕێکدەخاتەوە و دەیەوێت پەیوەندییەکان بباتە ئاستێکی دیکەی هاریکاری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە