پەیامی کورد ... نوخبەی بیرکاری سەقزی وەک گەنجترین مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی زیوریخی سویسرا ناسێندرا
شاهۆ مەشهووری، نوخبەی جیهانی بیرکاری و خاوەنی چەندین ڕیزبەندی جیهانی لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاری جیهانی، وەک گەنجترین مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی زیوریخی سویسرا ناسێندرا.
ئەم زانایە گەنجە پەیوەندی بە کۆمەڵەی بیرکارانی زانکۆی زیوریخی سویسرا کردووە و لە هاوینی ئەمساڵدا کۆچ دەکات بۆ سویسرا بۆ ئەوەی وانەی ئۆڵەمپیادەکانی بیرکاری بڵێتەوە.
شاهۆ مەشهووری کە لە لایەن فەڕەنساوە بانگهێشتی ئۆڵەمپیادی جیهانی بیرکاری I_STEM کرا کە ئەمساڵ لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاهو مەشهووری خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بیرکاری لە زانکۆی ئۆسلۆی ووڵاتی نۆرڤێژ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە