پەیامی کورد ... نووری مالکی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە
نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر شەڕى تورکیا و پەکەکە لە عێراق ڕاگەێندراوێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە بە پەلە کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە عێراق بهێنێت. تا دانیشتوانی شار و گوندەکانی ئەو ناوچانە بتوانن بە ئارامی بژین.
هێرشەکانی تورکیا هۆکارن بۆ ترساندنی دانیشتوانی دهۆک. پێشێلکارییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق مەحکووم دەکەین.
لەبەر بوونی پەکەکە و هێرشەکانی سوپای تورکیا کورد و کریستیانەکان، لەو ناوچانەی پەکەکەی لێیە لە ترس و دڵەڕاوکێ دەژین.
بەوهۆیەشەوە ناچارن بۆ شوێنەکانی دیکە کۆچ بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە