پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٩١ دۆلار و ٤٧ سەنتە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٩ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ سەرووی ٩٠ دۆلار پەیوەندیدارە بە بوونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئەوەش وای کردووە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە