سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٦)ی ئایار، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (٧٤،٩٦) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (٦٩،٧٨) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە مانگی ڕابردوو نرخی برمیلێک نەوت (٧٥) دۆلاری تێپەڕاند، بەشێوەیەک بەرزبوویەوە کە لەساڵی (٢٠١٤)ەوە ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
جێی ئاماژەیە، کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستەی ئێستا هۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە