پەیامی کورد ... نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ٥٧ دۆلار تێپەڕی
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ یەکەمین جار لە ٢٤ی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٠ ەوە لە ٥٧ دۆلار تێپەڕبوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک تێچووی مامەڵەکانی داهاتووی مارس لە بۆرسەی ئینتەرکانتینێنتاڵ ئێکسچەینج (ICE) لە لەندەن ٠.٤٢٪ لە بەرامبەر بە ئاستی داخراوی مامەڵەکانی پێشووتر لە حالی گەشەیە .
تێچووی ڕێکەوتننامەکەنای داهاتووی مارس بۆ نەوتی خاوی برێنت لە بۆرسەی ئینتەرکانتینێنتاڵ ئێکسچەینج (ICE) لە لەندەن ٠.٤٢٪ لە بەرامبەر بە ئاستی داخراوی مامەلەکانی پێشووتر لە حاڵی گەشە کردنە و بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە گەیشتووەتە ٥٧.٠٧ لە هەر بەرمیلێک دا .
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ یەکەمین جار لە ٢٤ی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٠ ەوە لە ٥٧ دۆلار تێپەڕبوو .
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گهیشته ٥٧.٣٠ دۆلار، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 54 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ رێكارهكانی سەعوودیه دەگەڕێتەوە كه ووڵاتەکە بەنیازە له مانگهكانی (شوبات/٢) و (ئازار/٣) بهرههمێنانی نهوت كهمبكاتهوه، ئهمهش بهپێی رێكهوتنی ئۆپێك پلاس.
بەگوێرەی شیکەرەوانی ئابووری و شارەزایانی بواری نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگیری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا و کە ژمارەی تووشبوان تا دێت بەرزدەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە