پەیامی کورد ... پێنتاگۆن بەفەرمی زیاتر لە ٥٠٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ عێراق نارد .
مارک ئێسپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا چەند کاتژمێر پێش ئێستا ڕایگەیاند : جگە لە ناردنی ٧٥٠ هێزی مارینز ی ئەمریکی لە ئاکامی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەغدا ، ٤٠٠٠ سەربازی دیکە لە هیزەکانی هەوا بۆرد ی بەناوبانگ بە DRB ئەمریکی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی بۆ ناو خاکی عێراق .
ئەم هێزە خۆیان ئامادە کردووە و ڕایانگەیاند خۆیان بۆ هەر جۆرە هەوڵ و ئۆپراسیۆنێکی لە ناکاو لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامادە دەکەن .
پێش بێنی دەکرێت پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک سەبارەت بە جێگیر کردن هیزەکانیان لە عێراق بڵاو بکەنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە