پنتاگۆن ئامارێکی نوێی قوربانییەکانی لە عێراق و سوریا بڵاودەکاتەوە

پنتاگۆن ئامارێکی نوێی قوربانییەکانی لە عێراق و سوریا بڵاودەکاتەوە

پەیامی کورد... پنتاگۆن ئامارێکی نوێی قوربانییەکانی لە عێراق و سوریا بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە 18 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 186 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا و ئوردن بوونەتە قوربانی.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە 18 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق و ئوردن و سوریا 186 هاوڵاتیی ئەمریکی برینداربوون کە 130 کەسیان برینەکانیان لە سەریاندایە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا گروپە چەکدارەکان لە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە نەوەستاون و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە