پەیامی کورد ... هێزەکانی هاوپەیمانان ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازییان گەیاندە دەستی شەڕڤانان .
بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند : هێزەکانی هاوپەیمانان نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات " ھەسەدە " کردوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاری سەربازی ناردوەتە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی سووریا دیموكراتی " هەسەدە " لە رۆژھەڵاتی فورات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە كاتی ئازادكردنی باغۆز کە دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بو لە سووریا تا ئێستا هێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو هەزار و ٧٥٠ بارھەڵگر ھاوكارییان ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی ھەسەدە کردووە.
ڕەوانەکردنی هاوکاری سەربازی زیاتر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ شەڕڤانان، دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و تورکیا لەبارەی درووستکردنی ناوچەی ئارام رێککەوتن و دوێنێش یەکەم گەڕانیان لەناوچەکە ئەنجامدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە