نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو لە ئێران

نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو لە ئێران

پەیامی کورد  ...   بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران لە مانگی مارسی ڕابردووەوە بە کەم کردنی ٢٨ هەزار بەرمیل گەیشتە نزمتر لە ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل و هەر بەم هۆیەوە ئەم ووڵاتە جێگای چوارەمینی بەرهەم هێنانی نەوتی ئۆپێکی بە کوەیت ڕادەست کرد .

دەبیخانەی سازمانی ووڵاتانی هەناردەکەری نەوت " ئۆپێک " ڕایگەیاند کە ناوەندی بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی ئەندامانی ئەم سازمانە لە مانگی مارس ی ڕابردوودا لەگەڵ ٥٣٤ هەزار بەرمیل کەم کردنی بە هەژمار کردنی لەگەڵ مانگی فێبریوەری بە ٣٠ میلیۆن و ٢٢ هەزار بەرمیل گەیشت .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوەندی بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران یش بە ٢٨ هەزار بەرمیل کەم بوونەوە لە مانگی مارس دا بە ٢ میلیۆن و ٦٩٨ هەزار بەرمیل گەیشت کە نزمترین ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا هەژمار دەکرێت .

بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران لە دەورەی پێشووی گەمارۆوەکانی نەوتی لە دژی ئەم ووڵاتە لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٣ دا بە ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل دابەزی و لە دوای ەئوە تا مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە