پەیامی کورد... وادەی دەنگدان بە حكومەتی نوێی عێراق رادەگەیەندرێت
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوا دەكات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە دەنگ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدەن.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"رۆژی شەممەی داهاتوو 22-10-2022 لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بانگەوازی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین".
ئاماژە بەوەشدراوە،"کۆبوونەوەی دوێنێ کە لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان محەممەد حەلبووسی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"هاوپەیمانێتییەکە خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە پێویست دەزانێت،بەوهۆیەشەوە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن رۆژی شەممە دەنگ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە