وادەی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

وادەی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

پەیامی کورد ... وادەی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

 

ئەمریكا ماوەی سێ مانگی دیكە لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژكردەوە، بەمەبەستی هاوردەكردنی گازو كارەبا لە ئێرانەوە.

 

بەرپرسێكی عێراقی بە فرانس پرێسی راگەیاندووە: هەرچەندە عێراق وڵاتێكی نەوتییە، بەڵام بۆ وزە پشت بە ئێران دەبەستێت، چونكە توانای بەدەستهێنانی وزەی خۆبژێوی نیە.

 

عێراق دەتوانێت تا سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ بەردەوام بێت لە هاوردەكردنی كارەباو گاز لە ئێرانەوە.

 

لە كۆتایی ساڵی 2018 ەوە كاتێك ئەمریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، مۆڵەت بە عێراق دەدات، تا ئەو كاتەی دەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت، گازو وزەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە