ھاوپەیمانیی عەرەبی هێرشی ئاسمانییان بۆ بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن دەستپێكرد

ھاوپەیمانیی عەرەبی هێرشی ئاسمانییان بۆ بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن دەستپێكرد

پەیامی کورد … ھاوپەیمانیی عەرەبی هێرشی ئاسمانییان بۆ بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن دەستپێكرد

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە رایدەگەیەنێت كە دەستیان بە هێرشی ئاسمانیی رەوا کردووە بۆسەر ئامانجی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکان لە چوارچێوەی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییە رەواکاندا ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لە هێرشەکاندا، یەکێک لە خاڵەکانی نهێنیی حووسییەکانیان لە ناوچەی ئازال سەربە سەنعای پایتەخت و چوار کۆگای نهێنییان کردووەتە ئامانج کە پەیوەستن بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.

ئاشكراش كراوە كە لە سەنعای پایتەخت، دوو ئەشکەوت کراونەتە ئامانج کە وەک کۆگای هەڵگرتنی مووشەکی بالیستی بەکارهێنراون.

لە راگەیەندراوێکیشدا کە لە کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی هاوپەیمانیی دوو هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەی حەفا سەربە سەنعای پایتەخت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە