واژوو کردنی ڕێکەوتنی کڕینی چەکگەلی ئۆتۆماتیکی " ئاکا ٢٠٠ و ٢٠٥ ی کڵاشینکۆف لەگەڵ گاردی ڕووسیا

واژوو کردنی ڕێکەوتنی کڕینی چەکگەلی ئۆتۆماتیکی " ئاکا ٢٠٠ و ٢٠٥ ی کڵاشینکۆف لەگەڵ گاردی ڕووسیا

پەیامی کورد     ...    واژوو کردنی ڕێکەوتنی کڕینی چەکگەلی ئۆتۆماتیکی " ئاکا ٢٠٠ و ٢٠٥ ی کڵاشینکۆف لەگەڵ گاردی ڕووسیا .

کڵاشینکۆف ، چەکگەلی ئۆتۆماتیکی  " ئا کا ٢٠٠ و ئا کا ٢٠٥ " ی خۆی بۆ گاردی تایبەتی ڕووسیا دەنێرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پێی سەنەدی کڕینێک کە لە سیستەمی " سپارتاک مارکێتینگی " بڵاو کراوەتەوە ، گاردی تایبەتی ڕووسیا لەگەڵ کارگەی بەرهەم هێنانی چەک ی " کڵاشینکۆف " ڕێکەوتننامەیەکی دەوڵەتی بۆ هەناردنی چەکگەلی ئۆتۆماتیکی " ئا کا ٢٠٠ و ئا کا ٢٠٥ " واژوو کردووە .

بە پێی ڕێکەوتنەکە " کڵاشینکۆف دەبێ بە گاردی ڕووسیا ١٤٠٠ چەکی ئۆتۆماتیکی ئا کا ٢٠٠ و ٢٠٠ چەکی ئۆتۆماتیکی  ئا کا ٢٠٥ بنێرێت .

بڕی تێچووی ڕێکەوتنەکە ٩٠.٤ میلیۆن ڕۆبلە و ماوەی کاتی ئەنجامدانی هەتاکوو ٢٠ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ دەبێت .

کارگەی بەرهەم هێنانی " کڵاسینکۆف " گەورەترین بەرهەم هێنەری ڕووسی چەکگەلی ئۆتۆماتیک و یەک هاوێژە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە