چاوپێکەوتنی جیاگانەی زەریف ، ئێسپەر و هەندێک لە بەرپرسانی جیهانی عەرەب لەگەڵ ئەمیری نوێ کووەیت

چاوپێکەوتنی جیاگانەی زەریف ، ئێسپەر و هەندێک لە بەرپرسانی جیهانی عەرەب لەگەڵ ئەمیری نوێ کووەیت

پەیامی کورد     ...    چاوپێکەوتنی جیاگانەی زەریف ، ئێسپەر و هەندێک لە بەرپرسانی جیهانی عەرەب لەگەڵ ئەمیری نوێ کووەیت 

وەزیری دەرەوەی ئیران ، وەزیری بەرگری ئەمریکا و هەندیک لە بەرپرسانی جیهانی عەرەب بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی ئەمیری کۆچکردووی کووەیت لەگەڵ ئەمیری نوێی ئەم ووڵآتە دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ نۆئاف الاحمد الجابر الصباح ئەمیری نوێی ئەم ووڵاتە لە سەر لەبەیانییەوە تاکوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەشی تایبەتی خۆی لە فڕۆکەخامەی نێودەوڵەتی پایتەختی ووڵاتەکەی ، پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ناوچەکە و جیهان و شاندگەلی هاوڕای ئەوان بوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مارک ئێسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە نوێنەرایەتیلە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە ، محمد جواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نوێنەرایەتی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە شێخ حەمەد بن خەلیفە ئالی ثانی ئەمیری پێشووی قەتەر و باوکی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ، ئەمیری ئیستای ئەم ووڵاتە " احمد ابوالغیط ، سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب سەعدالدین الحریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لۆبنان ،  شیخ «محمد بن ڕاشد آل مکتوم»، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دۆبەی و هەروەها ژمارەیەک لە شازادەکانی عەرەبستانی سەعوودی کە بریتی بوون لە  «خالد بن بندر»، برازا و ڕاوێژکاری مەلەک «سلمان بن عبدالعزیز»، پاشای ئەم ووڵاتە و، «فیصل بن سلمان»، کوڕی پاشا و ئەمیری ناوچەی مدینه منەوەره، «فهد بن سلطان»، برازای پاشا و ئەمیری ناوچەی تبووک، «ترکی بن طلال»، برازای پاشا و ئەمیری ناوچەی عەسیر و «مشعل بن ماجد»، برازای پاشا و پارێزگاری جەدده، هەریەکە بە ڕیز لەگەڵ ئەمیری نوێی کووەیت  دیدارو چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا و هەر یەکە بە نۆبەی خۆیان کۆچکردنی شیخ «صباح الاحمد الجابر الصباح»، ئەمیری ئەم ووڵاتەیان سەرەخۆشی ڕاگەیاند  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە