پەیامی کورد... چوار ئه‌ندامی پاسه‌وانی سنوری ئێران له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا برینداربوون
له ناوچه‌ی زاهیدان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری ئێران‌دا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چوار چه‌كدار برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كه له شاری زاهیدان سه‌ربه پارێزگای سیستان و بلوجستان روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه چوار چه‌كداری پاسه‌وانی سنور برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه رایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستیی سیان له برینداره‌كان جێگیره و چواره‌م برینداریش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ر له شاری زاهیدان هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و دوو چه‌كداری ئاسایش و سوپای ئێران له هێرشه‌كه‌دا كوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە