پەیامی کورد... کوژرانی چەند کۆچبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیا
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان پاسێکی کۆچبەران لەلایەن جەندرمەکانی سوپای تورکیاوە تەقەیان لێکراوە، لە ئەنجامدا دایک و منداڵێکی کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژنامەنووسێک بەناوی عەنبەرین زەمان لە تویتەری خۆی گرتە ڤیدیۆیی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، لە گوندێکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان جەندرمەکانی تورکیا تەقە لە پاسێک دەکەن کە ژمارەیەک کۆچبەری تێدابووە.\
ئەو ڕۆژنامەنووسە باسی لەوەکردووە، کە ئەو کۆچبەرانەی لەناو پاسەکەدا بوون سەرجەمیان ئەفغانی بوون و بەهۆی تەقەی سەربازانی تورکیاوە ژنێکی دووگیان و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە