پەیامی کورد... کوژران و برینداربوونی پێنج پۆلیسی عێراقی لە دیالە
لە سنووری پارێزگای دیالە هێزێکی پۆلیسی عێراقی دەکەوێتە نێو بۆسەی گرووپە چەکدارەکانی داعش.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێزێکی پۆلیسی عێراقی کەوتوونەتە نێو بۆسەی گرووپە چەکدارەکانی داعش و لە ئەنجامیشدا پۆلیسێک کوژراوە و چواری تریش برینداربوونە، یەکێکیش لە بریندارەکان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی عەبارەیە لە سنووری پارێزگای دیالە.
جێگەی باسکردنە هێرشەکەی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە چەندین جارە ئەنجام دەدرێت و دوای هێرشەکەش ناوچەکە جێ دەهێڵن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە