لە ڕاگەیندراوێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " دا هاتووە کە ئەوڕۆ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی "یەپەگە " و " سوپای تورکیا " لە گوندی دێراسوان – سەر بە ناوچەی شەڕا لە عەفرین دوو زرێپۆش و تانکێکیان تێک شکاندووە .
ووتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە " " بروسک حەسەکە " ڕایگەیاند ، لە شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەکانی ئەوڕۆدا ٢٠ سەربازی سوپای تورکیا هەروەها گرووپە چەکداراەکانی نزیک لە ئەرتەشی تورکیا کوژراون .
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو ، "شەڕو و پێكدادان لە گوندی حبو لەناحیەی موباتا بەردەوامە و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا دەوروبەری گوندی قەستەڵی و چوڵاقە و خدریا و شەرقیە بۆردومان دەكەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە