پەیامی کورد ... ڕاوێژکارێکی سەربازی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران لە سەر دۆخی هۆرمۆز هۆشداری دەدات .
راوێژكارێكی سەربازی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئاینی ئێران دەڵێت: هەرجۆرە دەستوەردانێك لەدۆخی گەروی هورموز رێگە بۆ هاتنە ئارای پێكدادانی سەربازی خۆش دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان حسێن دێهقان، راوێژكاری عەلی خامنەیی بۆ كاروباری پیشەسازی بەرگری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە، باسی لەوەشكردووە، كە ئەگەر شەڕ بێتە ئاراوە سەرجەم بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە لە لایەن ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج.
راوێژكارە سەربازیەكەی خامنەیی ووتووشیەتی، یان دەبێت نەوتی هەموو وڵاتەكان بە گەروی هورموزدا تێپەڕێت، یان نابێت نەوتی هیچ وڵاتێك لەوێوە بگوازرێتەوە.
حسێن دێهقان لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە چەند ووڵاتێكی كەنداو بە مەبەستی گفتوگۆی ئاشتی وەفدیان رەوانەی تاران كردووە، سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریكاش رایگەیاندووە، لە هیچ هەلومەرجێكدا ناچنە ژێر باری گفتوگۆ لە گەڵ واشنتۆن، بەتایبەتی لەسەر دۆسیەی بەرنامەی موشەكی وڵاتەكەی.
دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری بەریتانی لەلایەن ئێران و هێرشی سەر چەند كەشتیەك لە كەنداو لە ماوەكانی رابردوو، ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی باس لە پێكهێنانی هێزەكی پاسەوانی دەكەن بۆ پارێزگاری لە هاتوچۆی كەشتیەكان بە گەرووی هورموزدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە