چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد … چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێر توشبوون و مردنی بە ڤایرۆسی کۆرنا بڵاوکردنەوە و ٥٩٢ کەسی دیکە وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون.

 

بەپێی ئامارەکە ٢٧٠ کەس لە سلێمانی پشکنینەکەیان بە پۆزەتیڤ هاتووەتەوە و لە دهۆک ٢٢٠ کەس وەک توشبووی نوێ تۆمارکراوە و لە هەولێریش ڕێژەکە دابەزیووە بۆ ٤٦ کەس.

 

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی هەرێم چوار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە کە سێ کەسیان لە دهۆک بووە و یەک کەسیش لە سلێمانی بەهەمان هۆکار گیانیان لە دەستداوە.

 

ئاماری چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە بۆ ئەمڕۆش بەرزبوو، بە ڕێژەیەک هەزار و ١٧٩ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە