پەیامی کورد ... وڵاتی میسر پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی میسر پشتیوانی خۆی لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، "پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکەین کە لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچەی شنگال لە عێراقی دۆستمان بەدیهات."
وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوە داوە، "پاڵپشتی رێکارەکانی حکومەتی عێراق دەکەین کە ئامانجیان لەناوبردنی تووندئاژۆیی و تیرۆرە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو عێراق و پاراستنی سەروەریی عێراق، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراقی دۆستمان تایبەت بە سەقامگیری، پەرەپێدان و گەشەکردن."
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 2020/10/10 دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەسەر شارۆچکەی شنگال بڵاوکردەوە.
لە رێککەوتنەکەدا هاتووە: قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال هەڵدەبژێردرێت، ئاسایشی شارۆچکەی شنگال تەنیا ئەرکی پۆلیسی خۆجێی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگریی دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت کۆتایی بە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەموو پاشکۆکانی لە شنگال بهێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە