وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بە کۆی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان لە کار لادرا

وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بە کۆی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان لە کار لادرا

نوێنەرانی پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران دەنگیان بە وەزیری ئابووری ئێران نەدایەوە و لە کار بەرکنار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە مەسعوود کەرباسیان، وەزیری ئابووری و دارایی ئێران، نوێنەرەکانی مەجلیسی ئێران ئامادە نەبوون کە جارێکی دیکەی دەنگ بەم وەزیرەی ڕۆحانی بدەنەوە.

نوێنەرەکان بە ۱۳۷ دەنگی ئەرێنی لە بەرانبەر ۱۲۱ دەنگ ، وەزیری ئابووری ئێرانیان لە سەر کار بەرکنار کرد.

لێکۆڵینەوە لە وەزیری ئابووری بە هۆی ناشەفافی دارایی و بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و دۆخی خراپی بانکەکانی ئێران ئەنجام بوو.

عەلی لاریجانی دوای کۆتایی هاتن بەم کۆبوونەوەکە هیوای خواست کەرباسیان لە بەشەکانی دیکە خزمەتی باش بە ووڵات بگەێنێت .

شایانی باسە دوو حەفتە بەر لە ئێستا نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران وەزیری کار و باری گەشت و گوزاریان لە سەر کار لا برد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە