وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن لە سەردانێکی لەناکاودا دەگەنە بەغدا

وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن لە سەردانێکی لەناکاودا دەگەنە بەغدا

پەیامی کورد... وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن لە سەردانێکی لەناکاودا دەگەنە بەغدا

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن لە سەردانێکی لەناکاو و بەفەرمی، گەیشتوونەتە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازی کران.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ دووشەممە شەشی حوزەیران بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوکری و وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفەدی، لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە، گەیشتنە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن پێشوازی کران، بڕیارە لەو سەردانەدا وەزیرەکان چاویان بە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکەوێت.

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد سەحاف ڕای گەیاندووە، لەو سەردانەیان وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبنەوە و پرسە هەنووکەییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن.

دواتریش ئەوەی گوتووە کە بڕیارە لەو سەردانەیان سامح شوکری و ئەیمەن سەفەدی، چاویان بە سەرۆکی کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان محەممەد حەلبووسی بکەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە